AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٣ ١٨:٣٤

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

دوژمنان تەنیا دژی کۆماری ئیسلامی نین ، ئەوان دژبەری ئێرانن

دوژمنان تەنیا دژی کۆماری ئیسلامی نین ، ئەوان دژبەری ئێرانن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە هەوراز و نشێوی زەمانە و لە گۆڕانی دۆخدا دەوڵەت و‌گەلی ئێران دۆست و دوژمنی خۆیان باشتر دەناسن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا نووسی، نارەزایەتی و ئاژاوەگێڕی جیاوزن و ئەنجامەکەشیان هەر جیاوازە.

کەنعانی رایگەیاند: هەڵسوکەوتی دەستێوەردەرانە و پشتیوانی ئاشکرای هەندێ لە دەوڵەتە رۆژاواییەکان لە بشێوییەکانی ئەم دواییە لە ئێران و هاندانیان سەلماندی ئەوان هەر کات دەرفەتیان هەبێت راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دژی پاوەجێی ، ئاسایش و بوونی نیزام و وڵاتمان ڕادەپەرن.

News ID 43685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha